بۆ گەشتی ئاسمانی لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ بڕیار درا



وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی سەرژمێریدا قەدەغەی هاتووچۆ گەشتە ئاسمانییەكان ناگرێتەوە و بە پێی خشتەكان بەردەوام دەبن.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی سەرژمێریدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان ئاسانكاری بۆ گەشتیاران دەكرێت و گەشتە ئاسمانییەكان بەردەوام دەبن.

ڕاشیگەیاند، گەشتی فڕۆكەخانەكان بەگوێرەی خشتەكان بەردەوام دەبن و قەدەغەی هاتووچۆ گەشتە ئاسمانییەكان پەك ناخات .

لای خۆشیەوە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، وتویەتی، “لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا گەشتە ئاسمانییەكان بەردەوام دەبن”.

بڕیارە لە 20 و 21ی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەڕێوەبچێت و بەهۆیەوە قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت.

پێچەوانەی بڕیاری حكومەت، نرخی بەنزین گران بوو
پێت پێچەوانەی بڕیاری حكومەت، نرخی بەنزین گران بوو
لە هەولێر زیاتر لە 27 هەزار پارچە زەوی دابەش دەكرێت
دوات لە هەولێر زیاتر لە 27 هەزار پارچە زەوی دابەش دەكرێت
پەیوەنیدر