شارەزایەکی بواری کەشناسی پێسبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی باران و سەرما دەستپێدەکات”.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرەتای ئەم هەفتەیە لە نێوان ١٨ بۆ ٢٠ی مانگ ئەگەری ھاتنی بارانێکی کەم و پچڕ پچڕ ھەیە و زۆربەی شوێنەکان ناگرێتەوە و زیاتر کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە تایبەت سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگەوە نزمە پاڵەپەستۆیەکی جەمسەری باکوور ناوچەکان دەگرێتەوە، کە شەپۆلی سەرما و بەفر و بارانی مامناوەند و باشی لەگەڵ دەبێت.