دیمەنێكی مەترسیدار… منداڵێك “پیكاب” لێدەخوڕێت



منداڵێكی 10 ساڵان لە هەولێر “پیكاب” لێدەخوڕێت و باوكیشی لەگەڵە، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هاتووچووە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیک ئاب لەلایەن بەشی هاتووچۆی قەزای دەشتی هەولێر دەستی بەسەرداگیرا، کە منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان لێی دەخوڕی و باوکی منداڵەکەش لەگەڵی دابوو لەوکاتەدا.

ڕاشیگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەکە ڕەوانەی گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتن کرا.

هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات، “بەهیچ جۆرێک ئۆتۆمبێل نەدەن بە دەستی کەسانی ژێر تەمەنی ١٨ ساڵ یان کەسێک سەرووی ١٨ ساڵ بێت، بەڵام مۆڵەتی لێخوڕینی نەبێت، چونکە بەپێی ماددەی (٢١بڕگە ٢) لەیاسای هاتووچۆ هەرکەسێک ئۆتۆمبێل بدات بەکەسێکی تر، کە مۆڵەتی لێخورینی نەبێت ئەوا خاوەن ئۆتۆمبێلەکە سزا دەدرێت بە پێبژاردن یان بەندکردن کەماوەکەی لە یەک مانگ کەمتر نەبێت و لە شەش مانگ زیاتر نەبێت”.

دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان خەرج دەكرێت
پێت دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان خەرج دەكرێت
بڕێکی زۆری برنجی ئەمریکی گەیشتە عێراق
دوات بڕێکی زۆری برنجی ئەمریکی گەیشتە عێراق
پەیوەنیدر