بڕێکی زۆری برنجی ئەمریکی گەیشتە عێراق



وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کەشتییەکی هەڵگری 44 هەزار تەن برنجی ئەمریکی گەیشتووەتە عێراق و بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان تەرخان دەکرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

لاما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند: لەدوای گەیشتنی ئەو کەشتییەی کە 44 هەزار تەن برنجی ئەمریکی هەڵگرتبوو، لەلایەن تیمەکانی کۆنتڕۆڵەوە پشکنینی بۆ ئەنجام درا بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە گونجاوی و کوالێتییەکەی.

باسی لەوەش کردووە: دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان و دڵنیابوونەوە لە گونجاوی و کوالێتی برنجەکە، بەسەر لقەکانی کۆمپانیاکەدا دابەش دەکرێت و پاشان لە بریکارەکانی خۆراکەوە دەدرێت بە هاووڵاتیان.

دیمەنێكی مەترسیدار… منداڵێك “پیكاب” لێدەخوڕێت
پێت دیمەنێكی مەترسیدار… منداڵێك “پیكاب” لێدەخوڕێت
ئەم سیفەتە … نهێنی هەیمەنەو باڵادەستی (جولەكە)یە
دوات ئەم سیفەتە … نهێنی هەیمەنەو باڵادەستی (جولەكە)یە
پەیوەنیدر