پارێزگاری نەینەوا دەستپێکردنی سەرژمێری لە شارەکە ڕاگەیاند



پارێزگاری نەینەوا دەستپێکردنی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لە پارێزگاکە ڕادەگەیەنێت و داوا لە هاووڵاتیان دەکات بە شێوەیەکی کارا بەشداری بکەن و هاوکاری تیمەکانی توێژینەوە بکەن.

عەبدولقادر_دەخیل، پارێزگاری نەینەوا دەستپێکردنی سەرژمێری_گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری پارێزگا و بڵاوبوونەوەی تیم بۆ پڕۆسەی سەرژمێری لە سەرجەم ناوچەکان ڕاگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی پارێزگاکەدا هاتووە: بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری سەرەتایی لە هاووڵاتیان لە چوارچێوەی پلانی سەرژمێریدا، بانگەواز بۆ سەرجەم هاووڵاتیان دەکەن بۆ بەشداری چالاکانە لەم بۆنە گرنگە نیشتمانییەدا بکەن، کە ئایندەی نەینەوا بە تایبەتی و عێراق بەگشتی دیاری دەکات.

بۆ ئەو مەبەستەش، تیمە ئامارە گەڕۆکەکان کە سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا بڵاوبوونەتەوە، کە بە بۆنەی دەستپێکردنی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوانی گشتی و نیشتەجێبوون دەستیان بە کارکردن کردووە.

لای خۆیەوە، نۆفال سلێمان، بەڕێوەبەری سەرژمێری_نینەوا، ئاماژەی بەوەدا: تیمەکانی توێژینەوە لە بەیانی زووەوە بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لە هاووڵاتیان جێگیرکراون.

داوای هاوکاریکردنی بۆ ئاسانکاری بۆ ئەرکی توێژەران کرد و، جەختی لەوە کردەوە کە هاوکاریکردن بۆ سەرکەوتنی ئەم ئەرکە کارێکی نیشتمانییە کە لە دەستی هەموو کەسێکدایە.

بڕیارە رۆژانی 20 و 21ـى تشرینى دووەمى 2024، سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت و هەردوو رۆژەکەش هاتوچۆ قەدەغە دەبێت.

ئەم سیفەتە … نهێنی هەیمەنەو باڵادەستی (جولەكە)یە
پێت ئەم سیفەتە … نهێنی هەیمەنەو باڵادەستی (جولەكە)یە
نێچیرڤان بارزانی: ئومێدی چارەسەربوونی تەواوەتی کێشەی مووچە هەیە
دوات نێچیرڤان بارزانی: ئومێدی چارەسەربوونی تەواوەتی کێشەی مووچە هەیە
پەیوەنیدر