پ. د. سەعید عەلی محەمەد
جولەكە سیفەتێكیان هەیە كە دەكرێ بە سیفەتێكی چاك و پۆزەتیڤ لە قەڵەم بدرێ كە ئەویش بریتیە لە : ( ئارامییەكی درێژ لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەكان ) دا.
دوای ڕووخانی دووەمین دەوڵەتی جولەكە پێش (2000) ساڵ لەمەوبەر، ئەوان بەردەوام لە هەوڵ و كۆششی بێ وچاندا بوون بۆ جارێكی تر دروست كردنەوە و بنیات نانانەوەی سەرلەنوێی ئەو دەوڵەتە ڕووخاوە ! دوو هەزار ساڵ تێپەڕ بووە بەسەر ڕووخانی دەوڵەتەكەیان بێ ئەوەی هیچ جۆرە بێ هیوایی و ڕەشبینی ڕووخان و هەرەس هێنانێك ڕوویان تێبكات لە بەدیهێنانی خەونە جوانەكەیان و ئاواتە فیردەوسییەكەیان كە بریتیە لە :
( دەوڵەتی گەورەی جولەكە لە ناوچەكەدا).
بەدرێژایی ئەم دوو هەزار ساڵە هەموو جۆرە بارودۆخێكی سەخت و دژوار بەسەر جولەكە هاتووە ، لە زۆر وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهان ژیانیان بەڕێكردووە ، لەگەڵ زۆرێك لە ئاینەكان و فەلسەفەكان و ئایدیا جیاوازەكاندا تێكەڵاوبوون و مامەڵەیان كردووە و، وەك هەر مرۆڤێكی تری سەر ئەم زەوییە ڕووبەڕووی فشارو تاڵاویی و دەردیسەرییەكی زۆر بوونەتەوە!
بەڵام ئەوان سەرەڕای هەموو ئەوانە خەونە گەورەكەی خۆیان و ئامانجە پیرۆزەكەی خۆیان لەبیر نەچووە!
ئێمە ئەگەر تەنها چوار سەدەی كۆتایی بە نمونە بهێنینەوە ، دەبینین جولەكە سەرەتا لە ئەوروپا جێگیر بوون ، دواتر لە ئەمریكا ، لەو ماوەی جێگیربوون و بڵاوبوونەوەیاندا چەندان هاوپەیمانێتییان پێكهێناوە ، چەندین كاراكتەرو كەسایەتی گەورەی كاریگەریان بۆلای خۆیان ڕاکێشاوە!
چەندین هەوڵ و كۆششی گەورەیان بەگەڕخستووە بۆ پەیداكردن و كۆكردنەوەی پارەو سامان و داهاتی و زەبەلاح ، چەندان سەركێشی گەورەیان كردووە تا ئەوەی بەدیهێنانی خەونەكەیان بەرە بەرە دەستی پێكرد كە ئەویش خۆی لە : (داگیركردنی فەلەستین) دا بینیەوە.
ئەوان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەكەیان بە سەخاوەتەوە پارە و سامانێكی زۆریان بەخشی ، یەكگرتنەوەی بەرەژەوەندییە ستراتیژییەكانیشیان لەگەڵ خۆرئاوادا لە خاكی فەلەستین و دەوروبەری یارمەتی دەرێكی باش بوو بۆ خێرا بەدیهێنانی ئەو ئامانجە!
بەڵام ئایا ئەوان ئیتر لێرەدا وەستان و وازیان هێنا ؟!
وەڵام : نەخێر!
بەڵكو ئەوان بەردەوام تا ئەم ساتەوەختەش لە هەوڵ و كۆششی بێ وچان دان :
- پارەو سامانێكی زۆر دەبەخشن بۆ دامەزراندنی چەندین دەزگاو دامەزراوە و كەناڵی میدیایی زەبەلاح بە هەموو ڕەنگ و دەنگ و شێوە و جۆرەكانییەوە!
- پەیداكردن و كڕینی سەدان كادیری میدیایی و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ و كاریگەر لەپێناو ڕەواجدان و چەسپاندنی زیاتری بیرۆكە و حیكایەتی :
( مافی ئیسرائیل لە فەلەستین).
( ئیسرائیل سەرمەشقی دیموكراسییەتە لە ڕۆژهەڵاتدا ).
(سوپای ئیسرائیل ناشكێ و بە ئەخلاقی ترینی سوپای جیهانە).
ئەمە جگە لە كڕین و ڕاكێشانی چەندین سیاسەتمەداری جیهانی ، بەتایبەت ئەوانەی لە دامەزراوە گەورەو هەستیارەكانی بڕیاردا كاردەكەن ، ئەمەش بۆ ئەوەی شەرعییەتی سیاسیی جێگیر بۆ خۆیان دەستەبەر بكەن!
بەڵێ ….. جولەكە دوای (2000) هەزار ساڵ لە هەوڵ و كۆششی بەردەوام توانیان خەونەكەیان بەدیبهێنن ، كە پێش (70) ساڵ لەمەوبەر بوو، بەڵام خۆ ئەوەتانێ ئێستاش بە هەموو شێوەیەك سەرقاڵی پاراستن و سیاجكردنی خەونەكەیانن كە بەشێكی هەرە زۆری هاتۆتە دی! بەڕادەیەك ئێستا ئێمە بە چاوی خۆمان باڵادەستی و هەیمەنەی جولەكە لەسەر زەویدا دەبینین ، باڵادەستی و هەیمەنەی ئیعلامیی ، باڵادەستی و هەیمەنەی ئابووریی و دارایی ، باڵادەستی و هەیمەنەی تەكنۆلۆژیی و سەربازیی!!
ئەمەش بەهۆی ئەو تۆڕە پەیوەندییە توندوتۆڵ و گەورە و بەرفراوانەی لە سەرتاسەری جیهاندا دروستیان كردووە و، لەپێناویشیدا هەموو سەروەت و داهات و كات و كۆشش و تەمەنی خۆشیان دەبەخشن!
كەواتە لێرەدا جێی خۆیەتی بڵێین : ئەوەی دوای (2000) ساڵ بۆ جولەكە هاتۆتەدی ، تەنها بەهیوا و ئاوات و خەونی گوڵاویی بەدەست نەهاتووە ، بەڵكو بە دان بەخۆداگرتن و ئارامیی و قوربانیدان و باجی گەورە گەورە بۆیان بەدیهاتووە!
بۆیە لەبەرانبەردا پێویستە لەسەر ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی فەلەستین و گەلە ستەمدیدەكەی دەزانن ، ئەوانەی پرسی فەلەستین و گەلەكەی بە پرسی هەرە گرنگ و ستراتیژیی جیهانی ئیسلامیی سەیر دەكەن ، ئەوانەی خۆیان بە بەرەی موقاوەمە و بەرەنگاریی و بەگژداچوونەوەی پیلانەكانی جولەكە و هاوپەیمانەكانی دەزانن…. لانیكەم پەند و وانە و ئامۆژگاری لەم ڕاستییەی سەرەوە وەربگرن ، بۆ ئەوەی جولەكە لەبواری بەدیهێنانی ئامانج و ئاوات و خەونی سەربەخۆیی و ئازادیدا لەوان سوورترو خۆڕاگرترو بە ئارام و نەفەس درێژتر نەبێ ، چونكە خەونەكان و ئامانجەكان چەند گەورە و پیرۆزبن باج و قوربانیەكانیش گەورە و زیاتر دەبن.