لە شاری سلێمانی، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە فەرمانی گرتنی هەبووە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لە دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی كوردساتی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار .
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیربكرێت .
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار ( ح، م، ر ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 289 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .