نێچیرڤان بارزانی: ئومێدی چارەسەربوونی تەواوەتی کێشەی مووچە هەیە



سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بابەتی مووچە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانە لەگەڵ بەغداد، هەندێک دواکەوتنی مووچە هەیە، بەڵام کێشەیەکی وا نابینم لە بابەتی مووچە و ئومێدی چارەسەربوونی تەواو هەیە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سلێمانییەوە رایگەیاند، چاوەڕوانیان لەم هەفتەیەدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بە فەرمی تەواو ببێت و دوای ئەوە هێزە سیاسییەکان دەست بە گفتوگۆ دەکەن لەگەڵ یەکتر بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

هاوکات، لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە رێوڕەسمی خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، گفتوگۆی جدی و بەرپرسیارانە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بنیادنەر بکەن، حکومەتێک بێت وەڵامی داخوازییەکانی خەڵک بێت.

پارێزگاری نەینەوا دەستپێکردنی سەرژمێری لە شارەکە ڕاگەیاند
پێت پارێزگاری نەینەوا دەستپێکردنی سەرژمێری لە شارەکە ڕاگەیاند
بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
دوات بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر