نێچیرڤان بارزانی: دەبێت هێزی پێشمەرگە سەر بە نیشتمان بێت و دووربێت لە دەستوەردانی حزبی



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەبێت هێزی پێشمەرگە دەبێت سەر بە نیشتمان بن و دووربن لە دەستوەردانی حزبی.

نێچیربارزانی، لە ڕێوڕەسمی خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەرانی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچواڵان کە ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەچوو، وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 769 گەنجی وڵاتەکەمان بە زاست و زانیاری سەربازییەوە دەبنە خزمەتکاری نیشتمان.

باسی لەوەشکرد: جێگەی شانازییە 48 ئەفسەری ئەمڕۆ ژنن، ئەمەش ىڕوابوونمان بە تواناکانی ژنان دەردەخات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی: دەبێت هێزی پێشمەرگە دەبێت سەر بە نیشتمان بن و دووربن لە دەستوەردانی حزبی.

لە بارەی پێکهێنانی حکومەتیشەوە وتی: “داوا لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم بەرژەوەندیی باڵای نیشتمان لە سەروو هەمووشتێکەوە دابنێن”.

وتیشی: “گفتوگۆیەکی جیدی و بەرپرسیارانە و بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بنیادنەر دەست پێبکەن”.

باسی لەوەشکرد: حکومەتێک پێکبهێندرێت وەڵامدەرەوەی داخوازییەکانی خەڵک بێت، بتوانێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکانی ئێستا و داهاتوو ببێتەوە.

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
پێت بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
وەزیری پێشمەرگە: دەبێت تا كۆتایی 2026 تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە یەكبگرنەوە
دوات وەزیری پێشمەرگە: دەبێت تا كۆتایی 2026 تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە یەكبگرنەوە
پەیوەنیدر