وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە پارتی و یەکێی هاوکاریان بن بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی ئەفسەرانی کۆلێژی قەڵاچوالان وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: پێویستە پارتی و یەكێتی هاوكارمان بن بۆ یەكخستنەوەی پێشمەرگە.
باسی لەوەشکرد: دەبێت تا كۆتایی 2026 تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە یەكبگرنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: بە پلانی دوور مەودا بەردەوامین و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەمان کردووە بە ئەمری واقیع.