وەزیری پلاندانانی عێراق: سەرژمێریی دانیشتوان نەخشەی گەشەسەندنی وڵات دەکێشێت



وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێت، پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لەمساڵدا نەخشەی گەشەسەندنی عێراق دەکێشێت.

ئەمڕۆ شەممە، محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: سەرژمێریی دانیشتوان یەکەم سەرژمێریی گشتگیرە کە بە ئامانجی گەشەپێدان بۆ عێراق لە ماوەی 37 ساڵدا ئەنجامدراوە.

تەمیم باسی لەوەش کرد، سەرژمێریی دانیشتوان یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت، بەوپێیەی یەکەم سەرژمێریی گەشەپێدانە کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە ئەنجام دەدرێت، هاوکات پڕۆسەکە نوێنەرایەتی پەیامێک دەکات سەبارەت بە سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووری لە وڵاتدا.

ئەوەشی وت: “حکومەت پشتگیری لە رێکارەکانی سەرژمێری کردووە چونکە نوێنەرایەتی دەستووریی وڵات دەکات”.

وەزیری پلاندانانی عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی فەرمانبەران لە وەزارەتەکانی پلاندانان و پەروەردە و رێکارە ئەمنییەکان کرد بۆ ئەو هەوڵانەی بۆ تەواوکردنی سەرژمێریی دانیشتوان داویانە.

بڕیارە رۆژانی 20 و 21ـى تشرینى دووەمى 2024، سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت و هەردوو رۆژەکەش هاتوچۆ قەدەغە دەبێت.

پوختەی سەرنج و زانیاریی و وەڵامەکان لەبارەی سەرژمێرییەوە
پێت پوختەی سەرنج و زانیاریی و وەڵامەکان لەبارەی سەرژمێرییەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین
دوات نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین
پەیوەنیدر