بڕیارە لە 20 تاوەكو 24ی مانگی 11ی ئەمساڵ پڕۆسەی سەرژمێری گشتتی دانیشتوان لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.
جێی باسه، لهدوای ساڵی 1957هوه هیچ سهرژمێرییهكی گشتی و فهرمی و گرنگ له عێراق ئهنجام نهدراوه، سهرهڕای ئهوهی لهساڵی 2007 و 2010 دوو ههوڵی جیاواز ههبوون، بۆ ئهوهی سهرژمێری گشتی له عێراق ئهنجام بدرێت، بهڵام بههۆی كۆمهڵێك هۆكار و بوونی چهندین بهربهست پرۆسهكه بهڕێوهنهچوو.
پلاندانانی عێراق تێچووی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق پێویستی به 459 ملیار دینارە.
لەم پڕۆسەیەدا (70) پرسیار لە هاوڵاتیان دەکرێت، لەم چوارچێوەیەدا بە پێویستی دەزانین بەشێک لەو پرسیارانە بخەینە ڕوو :
- ژمارەی ئەندامانی خێزان.
- ناوی سیانی سەرۆک خێزان.
- ناوی دایک و باوکی هەموو ئەندامانی خێزان.
- پەیوەندی ئەندامانی خێزان بە سەرۆک خێزانەوە.
- ڕۆژ و مانگ و ساڵی لە دایک بوونی هەموو ئەندامانی خێزان.
- ژمارەی خێزان کە لە ناو هەمان خانوو دەژین.
- جۆری جنسییەی هەموو ئەندامانی خێزان
- جۆری ئاین.
- شوێنی لە دایک بونی هەموو ئەندامانی خێزان.
- کێشەو ئاستەنگەکانی تەندروستی لە هەر ئەندامێکی خێزان.
- دواین بڕوانامە ئەگەر هەبوو، پسپۆڕیەکەی چییە.
- ئەندامانی خێزان کار دەکەن؟ کۆمەڵێک پرسیاتی تر لەو بارەیەوە.
- پرسیاری باری خێزانداری هەمو ئەندامانی خێزان.
- کۆمەڵێک زانیاری لە کارتی زانیاری یان نفوس وەردەگیرێت.
- خانوو موڵکە یان کڕیێ، هتد…
- ژمارەی موبایلی سەرۆک خێزان.
- ڕوبەری خانوو.
- خانوو چەند ژورە و چەند ژور بەکاردێنرێت
- ئاوی ماڵ حوکومییە یان فلتەرە یان بیرە، هتد…
- کارەبا نیشتیمانییە، تاقە شەمسیە یان هەرجۆرێکی تر
- پاشماوەی ماڵەکەت چۆن فڕێ دەدەیت.
- کۆمەڵێک زانیاری لە فۆڕمی خۆراک.
- لە ماوەی ساڵی ڕابردوو (20/11/2023) تا (20/11/2024) هیچ کەسێک لە خێزان کۆچی دوای کردوە؟ هۆمەڵیک پرسیاری دیکە.
- پرسیاری کۆتایی ئەوەیە، 18 جۆر کەل و پەل دیاری کراوە کە پرسیاری لێ دەکرێت ئەوانێش بریتین لە :
(سەیارە، ماتۆڕ، سەلاجە،موجەمیدە، موبەڕیدە، غەسالە، مۆلیدە، تەلەفیزیۆن، گیزەر،گسکی کارەبایی،ئەیپاد،کۆمپیوتەر، موبایلی زیرەک، ئینتەرنێت، قاپشۆر، سپلیت).