تیمێکی توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لەو شوێنانەدا دەژین کە ئاستی پیسبوونی هەوایان زۆرە، ئەگەری تووشبوونیان بە ئەکزیما زیاترە کە جۆرێکە لە هەوکردنی چینەکانی سەرەوەی پێست.
لە لێکۆڵینەوە نوێیەکەدا توێژەران داتای پرۆگرامی توێژینەوەی پەیمانگەی نیشتمانی تەندروستی لە ئەمەریکایان بەکارهێناوە کە سەدان هەزار کەسی پێگەیشتوو لە ئەمەریکا دەگرێتەوە.
توێژینەوەکە لەسەر، “286,862 کەس کە داتای دیمۆگرافی و زیپ کۆد و تۆماری تەندروستی ئەلیکترۆنییان لەبەردەستی توێژەراندایە کردووە، لەو ژمارەیە بەهۆی پیسی ژینگەوە 12,695 بەشداربوو (4.4%) تووشی ئەکزیما بوون.
دوای ڕەچاوکردنی هۆکارەکانی وەک دیمۆگرافی و جگەرەکێشان، “ئەو کەسانەی کە ئەکزیمایان هەبووە زیاتر لەو شوێنانەدا دەژین کە ئاستی گەردیلەی ورد، یان PM2.5، لە هەوادا بەرزە.”
توێژەران لە کۆتاییدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی “زیادبوونی پیسبوونی هەوا ڕەنگە کاریگەری لەسەر مەترسی تووشبوون بە ئەکزیما هەبێت، ئەویش بەهۆی کاریگەرییەکانی لەسەر سیستەمی بەرگری لەش”.