خوێندنی باڵا بریارێکی بەپەلەی دەرکرد



خوێندنی باڵا بڕیارێکی بەپەلەی بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەرکرد و دەڵێت” بگەڕێنەوە تا دوای سەرژمێری”.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە ڕێگەپێدان بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

خوێندنی باڵا دەشڵێت، ئەو خوێندکارانە  بۆ ماوەی دە رۆژ، لەڕێکەوتی (16 تاکو 26/ 11/ 2024) دەتوانن بگەڕێنەوە، و ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.

بڕیارە کۆتا قۆناغی 20 و 21 مانگ پرۆسەی سەرژمیری گشتی لە عێراق و هەرێم کۆتاییبێت و بۆ یەکەمجار لە عێراق سەرژمیرییەکی وا ورد بەڕێوە بچێت.

خوێندنی باڵا بریارێکی بەپەلەی دەرکرد
پت خوێندنی باڵا بریارێکی بەپەلەی دەرکرد
وەزارەتی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا سوود لە وزەی خۆر دەبینێت
دوات وەزارەتی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا سوود لە وزەی خۆر دەبینێت
پەیوەنیدر