بەشی وزە نوێبۆوەکان لە وەزارەتی کارەبا وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی بەکاردەهێنێت و دەڵێت” چونكه هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی باشه بۆ وزه‌ی خۆر”.
ڕەوا پێنجوێنی، بەڕێوەبەری بەشی وزە نوێبووەکان لە وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند، ئێستا سەرقاڵی ئەوەن لەڕێگەی وزەی خۆرەوە بتوانن بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد بکەن، هاوکات سێ گرێبەست کراوە بۆ پرۆژەی دەستخستنی کارەبا لە وزەی خۆر کە 350 مێگاوات کارەبای لێ بەرهەم دێت و بە پلانی درێژخایەن ئەم جۆرە وزانە زیاتر دەکرێن لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا، وه‌زاره‌تی كاره‌با دوو پلانی له‌به‌رده‌مدایه، پلانی یه‌كه‌م كه كورتخایه‌نه 1000 مێگاوات كاره‌با له ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه زیاد ده‌كات، وه پلانی دووه‌می كه پلانێكی درێژخایه‌نه 3000 مێگاوات كاره‌با به‌سوود وه‌رگرتن له وزەی ئاو و با لەپاڵ وزەی خۆر زیاد ده‌كات.
جێی باسه، هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی گونجاو و له‌باره ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ سوود له وزه‌ی خۆر و هەوا وەربگرێت بۆ زیاتر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هاوشێوه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان وه‌ربگرێت، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه وه‌زاره‌تی كاره‌با قۆناغ به قۆناغ ئه‌م پرسه‌ی خستۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.