عێراق دامەزراندن دەکاتەوە و هەرێمیش دەگرێتەوە



وەزارەتی بەرگری عێراق خولی ١١٥ی کۆلێژی سەربازی دەکاتەوە و  دەشڵیت”خولەکە گەنجانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە”.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی بەرگری عێراق- کۆلێژی سەربازی- زانکۆی بەرگری نیشتیمانی، هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی ١١٥ی کۆلیژی سەربازیی، هەر کەسێک کە ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت لەرێگەی لینکی فۆرمی تایبەتەوە خۆی تۆمار بکات.

باسی لەوەشکرد، ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە پێنج رۆژە و لە ١٦ی مانگ دەستپێدەکات بۆ ٢١ی مانگ، وتیشی،” ئەو کەسانەی لە خولەکە وەردەگیرێن دەبێت تەمەنیان ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت و دەرچووی پۆلی ١٢بن.”

بۆ زانیاری زیاتر؛ سەردانی ماڵپەری فەرمی وەزارەتی بەرگری عیراق و وێبسایت و پلاتفۆرمی حکومی ئوور بکەن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە.

فیفا ڕووکەشی جامی جیهانی یانەکانی گۆڕی
پێت فیفا ڕووکەشی جامی جیهانی یانەکانی گۆڕی
بژاردەی سێیەم بۆ چارەسەرکردنی تەوتین چیە؟
دوات بژاردەی سێیەم بۆ چارەسەرکردنی تەوتین چیە؟
پەیوەنیدر