بە پێی ھەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی بەرێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر 10:46 خوولەکی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە بەگوڕی 4.9 پلە بە پێوەری رێختەر لە مەڵاتیا لەناوڕاستی تورکیا روویداوە.
باس لەوە کراوە چەقی بوومەلەرزەکە قەزای دۆغانشەهیر بووە و لە قوڵایی 7 کیلۆمەتر لەزەویدا بوومەلەرزەکە روویداوە.
پارێزگاری مەلاتیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پشتڕاستی کردەوە، هیچ هەواڵێکیان لەبارەی زیانە مرۆیی و ماددییەکان لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەوەیان پێنەگەیشتووە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ کاتژمێر 12.02 خوولەک، بوومەلەرزەیەک بە بەگوڕی 4.7 پلە لە قەزای ھەمشین لە پارێزگای ریزە ڕوویدا.
چەقی بوومەلەرزەکە قەزای ھەمشین بووە کە گوڕەکەی 4.7، پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، و لە قوڵایی 12.85 کیلۆمەتر ڕوویداوە.