ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەی پێشووی سلێمانی بڵآوکردەوە و دەڵێت” بڕی 12 ملیار و 402 ملیۆن و 226 هەزار و 463 دینار داهات بووە”.
ماڵپەڕی شەفافیەت کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی دەکات داهاتی هەفتەی ڕابردووی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕینی بڵاوکردەوە، و بەپێی ئامارەکان داهاتی ئەم هەفتەیە زیاتر لە 12 ملیار دینار بووە.
هەربەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕەکە كۆی گشتی داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین لە هەفتەی ڕابردوودا 12 ملیار و 402 ملیۆن و 226 هەزار و 463 دینار بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، زۆرینەی داهاتی هەفتەی ڕابردوو بەشێوەی نەختینەیی بووە بە ڕێژەی 85٪.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.