هەواڵگری ئەمریکا دەدرێتە ژنێک



ترەمپ تولسی گاباردی وەک بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی دەستنیشانکرد کە نازناوی ‘ڕۆحی چاونەترس’ـی هەیە.

لەدوای هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بەسەرۆکی نوێی ئەمریکا، وردە وردە پیکهێنانی ئیدارەی نوێ ڕووی لە تەواوبوون کردووە، و ترەمپ زۆرینەی بەربژێرەکانی بۆ پۆستە حکومییەکان ئاشکرا کردووە و دەستنیشان کراون، هاوکات هەستیارترین دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوە دەداتە ژنێک بەناوی تولسی گابارد.

ئاژانسی فۆکس نیوز بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دیاریکردنی پۆستە ئیدارییەکان بەردەوامە و ژنێک لە ئەندامەکانی بە ناوی تولسی گابارد بۆ بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتیمانیی دەستنیشان کرد.

ترەمپ لەبارەی هەڵبژاردنی گابارد بۆ ئەو پۆستە هەستیارە ڕایگەیاندووە، تولسی گابارد کەسێکی بەتوانا و لێهاتووە، هاوکات ئەو ڕۆحی نەترسی بۆ کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمەریکا دەهێنێت.

جێی باسە، تولسی گابارد پێشتر ئەندامی پارتی دیموکرات بوو و لە ساڵی  ٢٠٢٢ پارتی دیموکراتی جێهێشت ئەمەش دوای هەشت ساڵ لە نوێنەرایەتی کردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریک، دوا بەدوای ئەو بڕیارەی تولسی گابارد سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و، پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ترەمپ پشتگیرییەکی بەهێزی لێ کرد.

هەشت ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا
پێت هەشت ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا
گردی مامەیارە دەکرێتە پرۆژە؟
دوات گردی مامەیارە دەکرێتە پرۆژە؟
پەیوەنیدر