گردی مامەیارە دەکرێتە پرۆژە؟



شارەوانی سلێمانی لەبارەی تێکدان و کردنی گردی مامەیارە بە پرۆژە ڕوونکردنەوەیەکت بڵاوکردەوە و دەڵێت” ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە”.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەدا ئاماژە بەوەدەکات، لەکاتێکدا زۆرینەی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی بۆ ساڵیادی (٢٤٠) ساڵەی مێژووی شارەکە خەریکی دەربڕینی خۆشیی، یادکردنەوە و بەرزڕاگرتنی ئەم بۆنە پڕشکۆیەن، جێگای نیگەرانییە هەندێک هەواڵی بێ بنەما و ناڕاست سەبارەت بە سمبولێکی شارە دێرین و خۆشەویستەکەمان سلێمانیی و (گردی مامەیارە) بڵاوکراوەتەوە.

شارەوانی ڕوونیشیکردۆتەوە، بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیە لەم ڕۆژەدا هێمایەکە بۆ دەرخستنی ناخی ئەو ناحەزانەی چاویان هەڵنایە بە مێژووی دێرینی ئەم شارە و خەڵکەکەیی و سمبولەکانی.

شارەوانی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی ساری سلێمانی و دەڵێت” بۆ هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی کە لە هەندێک پەیجی نافەڕمیی و سێبەر بڵاوکراوەتەوە ناڕاستن، وە ڕەتیدەکەینەوە کە گردی (مامەیارە) و غاباتەکەی بۆ مەبەستی پڕۆژەی بازرگانیی و تایبەت بەکاربهێندرێت”.

سارەوانی سلێمانی دەشڵێت،  دڵنیایی دەدەین بە دانیشتووانی شارە خۆشەویستەکەمان بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیە لەم ڕۆژە و لەم بۆنەیەدا تەنها ئامانجی ناحەزانە بۆ تێکدانی مێژووی ئەو شارەی کە بووە بە پێشەنگی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لەزۆرینەی بوار و سێکتەرەکاندا (سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی) بە خزمەت كردنی زیاتر ی ڕۆژ بەڕۆژ وەڵامی ئەو چەواشەكارییانە دەداتەوە.

هەواڵگری ئەمریکا دەدرێتە ژنێک
پێت هەواڵگری ئەمریکا دەدرێتە ژنێک
ئەپیکۆر: ئامادەین دانوستان بکەین
دوات ئەپیکۆر: ئامادەین دانوستان بکەین
پەیوەنیدر