ئەپیکۆر: ئامادەین دانوستان بکەین



ئەپیکۆر ئامادەیی خۆیانی دەربڕی بۆ ڕوونکردنەوە و چارەسەری کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم و ناوەند لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم.

ئەمڕۆ 14ـی تشرینی دووەم کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) لە تۆڕی ئێکس پۆستێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە ڕایگەیاند، دەرفەتێکی باشمان لە بەردەمدا بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانمان لەڕێگەی هەمووارکردنەوەی یاسای بودجە، و ئامادەین بۆ دانووستانی بەرهەمدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمى کوردستان و عێراق بۆ ئەوەى ڕوونکردنەوە لەبارەى وردەکاریی کێشەکان و چارەسەرکردنیان بخەنەڕوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەوڵەکانمان بۆ چارەسەری گرفتەکان و دانوستان بۆ ئەوەیە پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی تورکیاوە بگەنە ڕێککەوتن، چونکە لەموەی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم تا ئێستا عێراق نزیکەی  22ملیار و 800 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە 5ـی ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کۆبۆوە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕەزامەندی نیشاندرا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەمووارکردنەوەى مادەى 12ـى یاساى بودجە، هاوکات بڕیاریشدرا تێچووى بەرهەمهێنانى نەوت لە هەرێم بۆ 16دۆلار زیاد بکات.

گردی مامەیارە دەکرێتە پرۆژە؟
پێت گردی مامەیارە دەکرێتە پرۆژە؟
بەنزین گران بوو
دوات بەنزین گران بوو
پەیوەنیدر