سبەینێ یەکەم قۆناغی سەرژمێری دەستپێدەکات



سبه‌ی هه‌ینی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ده‌ست پێده‌كات و وەک یەکەم قۆناغ تیمەکان سەردانی ماڵی هاووڵاتیان دەکەن.

بەپێی ئەو پلانەی پێشتر داڕێژرابوو، بڕیارە سبەینێ هەینی تیمه‌كانی سه‌رژمێری گشتی سه‌ردانی ماڵان بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیان تا 19ـی مانگ وەک قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌ عێراق بەردەوام بێت.

هاوکات  له‌ 20 و 21ی ئه‌م مانگه کە دەکاتە ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممەی هەفتەی داهاتوو،‌ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌چێته‌ قۆناغی دووه‌م و وه‌ك سه‌رژمێری كۆتایی و دواهه‌مین ئامار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تیمه‌كانی سه‌رژمێری لەکاتی سەردانیکردنی ماڵان داوای  پێناس و بەڵگەنامە له‌ هاووڵاتییان ده‌كه‌ن و پێویسته‌ هه‌ر خێزانێك پێناس و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی هه‌بێت و پێشكه‌شی تیمه‌كانی بكات.

بەنزین گران بوو
پێت بەنزین گران بوو
بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی لە رۆحماندایە و وەک چاومان دەیپارێزین
دوات بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی لە رۆحماندایە و وەک چاومان دەیپارێزین
پەیوەنیدر