ئەو تۆمەتبارەی کە دوو خوشکی خۆی لە سلێمانی کوشت، کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگەیاند، برایەک لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی دوو خوشکی خۆی کوشت و بۆ جێگەیەکی نادیار هەڵاتووە.
بەپێی لێدوانی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، یەکێک لە کچەکان لە دایکبووی 2002ە و ئەوی دیکەیان 2005.
دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکەی دەستپێکرد، دەرکەوت کە دوای تاوانەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.