عێراق 158 ملیار دیناری بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج کرد



وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 158 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق 400 ملیار دیناری بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان وکەرکووک و موسڵ خەرج کرد.

ڕوونیشیکردەوە، کە لەو پارەیە 158 ملیار دیناری بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستانە و بڕی 130 ملیار دینار دەمێنێت کە بۆ جوتیارانی هەرێمی خەرج بکەن.

پێشتر وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندبوو هۆکاری دواکەوتنی پارەی جوتیاران دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارەی کە حکومەت بۆ زیادکردنی بڕی گەنمی وەرگیراو دابووی و ئەو کاتە بودجەی پێویستی بۆ تەرخان نەکرابوو.

نرخی زێڕ زیاتر دابەزی
پێت نرخی زێڕ زیاتر دابەزی
دوو خوشک لە سلێمانی کوژران
دوات دوو خوشک لە سلێمانی کوژران
پەیوەنیدر