دوو خوشک لە سلێمانی کوژران



کەسێک دوای کوشتنی دوو خوشک لە سلێمانی هەڵات و هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی دەستگیرکردنیدان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ برایەک لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی دوو خوشکی خۆی کوشت و بۆ جێگەیەکی نادیار هەڵات.

بەپێی لێدوانی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، یەکێک لە کچەکان لە دایکبووی 2002ە و ئەوی دیکەیان 2005.

سەرچاوە ئاگادارەکەی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکان بۆ پزیشکی داد گوازراونەتەوە و گەڕان بەدوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستیپێکردووە.

عێراق 158 ملیار دیناری بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج کرد
پێت عێراق 158 ملیار دیناری بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج کرد
25 حوکمدراوی نەخۆش ئازاد کران
دوات 25 حوکمدراوی نەخۆش ئازاد کران
پەیوەنیدر