سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێبووردنی تایبەتی بۆ 25 حوکمدراو دەرکرد کە سەرجەمیان نەخۆشن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:”دوێنێ بە لێبووردنی تایبەت 25 سزادراومان ئازاد کرد، کە سەرجەمیان خەڵکی ناوخۆی هەرێمی کوردستانن”.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئازادکراوەکان هەموویان نەخۆشن هەیانە شێرپەنجەی هەیە و تیاشیاندایە جەڵتەی دەماخ لێیداوە.
ڕۆژی 13ی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستان لێبووردنی تایبەتی بۆ 25 حوکمدراو دەرکرد و دوێنێش بڕیارەکە جێبەجێکرا.