کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەپیێ ڕاپۆرتی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور پلەکانی گەرما کەمیک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : ٢٣ پلەى سیلیزى سلێمانی : ٢٠ پلەى سیلیزى دهۆک : ٢٢ پلەى سیلیزى کەرکووک : ٢٤ پلەى سیلیزى هەڵەبجە : ٢٢ پلەى سیلیزى زاخۆ : ٢٣ پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : ٧ پلەى سیلیزى سۆران : ١٩ پلەى سیلیزى گەرمیان : ٢٥ پلەى سیلیزى