مشتومڕەکان دەربارەی هەموارکردنی یاسای تەمەنی خانەنشینی بەردەوامن، پەرلەمان پشتیوانی زیادکردنی دەکات، بەڵام لە ڕووی داراییەوە دەسەڵاتی سەپاندنی ئەو هەنگاوەی نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مورتەزا ساعیدی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، هێشتا یاسای خانەنشینی لە قۆناغی ئامادەکارییدایە، چونکە لایەنی دارایی تێدایە و پێویستی بە ڕەزامەندی حکومەتە.
وتیشی، پەرلەمان پێی وایە تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە بکرێت بە 63 ساڵ، بەڵام کێشەی دارایی هەیە بۆ پەسەندکردنی.
پێشتر لە یاسای خانەنشینیدا تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە کرا بە 63 و لیژنەی دارایی داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت، بەڵام پرۆژەکە لەلایەن حکومەتەوە کێشرایەوە.
لایخۆشیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند پەرلەمان پشتیوانیی زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی دەکات، بەڵام لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی دارایی نییە، ناتوانێت پەسەندی بکات، چونکە ئەو هەنگاوە پابەندیی دارایی دەخاتە سەر حکومەت.