محمد شیاع سودانی، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان هێنا



سەرۆک وەزیرانی عێراق، محمد شیاع سودانی، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنێت دەگەڕێتەوە بۆ بەغدای پایتەخت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێکرد.

مەبەست لە سەردانەکەی سودانی، گفتووگۆ بوو لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبیدا لە بارەی، پرسی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم، مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوت و سەرژمێری گشتی.

سەردانەکەی سودانی ئەم دیدارانەی لە خۆ گرتبوو:

■ کۆبوونەوە لەگەڵ  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
■ دیدار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق.
■ دیدار لەگەڵ بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعوود بارزانی.
■ دیدار لەگەڵ بەرپرسی کۆمەڵی دادگەریی عەلی بابیر.
■ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری ئەو هێز و پێکهاتانەی کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
■ دانانی تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشوو لە شاری سلێمانی.
■ دیدار لەگەڵ بەرپرسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  بافڵ تاڵەبانی.
■ دیدار لەگەڵ سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید.
■ دیدار لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەلاح الدین بەهائەدین.
■ دیدار لەگەڵ سەرۆکی بزووتنەوەی هەڵوێستی نیشتمانی عەلی حەمەساڵح.

تەمەنی خانەنشینی زیاد دەکرێت؟
پێت تەمەنی خانەنشینی زیاد دەکرێت؟
گۆڕانکاری بنەڕەتی لە “سیستەمی بانکی عێراقی” دەکرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا
دوات گۆڕانکاری بنەڕەتی لە “سیستەمی بانکی عێراقی” دەکرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا
پەیوەنیدر