سەرۆكوەزیرانی عێراق و ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كۆبونەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 13-11-2024، سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەشاری سلێمانی پێشوازیكرد لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوازیرانی عێراق و شاندی یاوەری.

لەسەرەتای دیدارەكەدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسی سەردانەكەی كردو خوازیاری ئەوەبوو كە سەرۆكوەزیرانی عێراق كاری جدی بكات بۆ چارەسەری ڕیشەیی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و كۆتاییهێنان بە لەمپەرو گرفتەكانی بەردەم تەوتینی مووچە، بۆ ئەوەی مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش بكرێت و هاووڵاتیان لەدڵەڕاوكێی هاتن و نەهاتنی مووچە ڕزگاریان ببێت.

هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتوو داوای لە محەمەد شیاع سودانی كرد كە كاری جددی بۆ ڕێكارەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەو دابینكردنی مافی هاووڵاتیانی هەڵەبجە بە گشتی و قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بكات، بەڵام بەداخەوە وەك پێویست خزمەت بە هاووڵاتیان و بەشارەكەش نەكراوە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد لەڕێگەری نوێنەرەكانیەوە لە بەغدا هاوكاربێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایانەی كە لە پەرلەمانی عێراق خزمەت بەهاووڵاتیانی هەرێم و عێراق دەكەن.

خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان زیانی 80 ملیار دیناری عێراقی دەکەن
پێت خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان زیانی 80 ملیار دیناری عێراقی دەکەن
ناوی 19 هەزار كارمەند بۆ سەرژمێری ڕاگەیەنرا
دوات ناوی 19 هەزار كارمەند بۆ سەرژمێری ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر