بایدن و ترەمپ کۆبوونەوە



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە واشنتۆن و لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆک کۆمار و ئەندامانی کۆنگرێسی پارتی کۆمارییەکان کۆبۆوە.

ترەمپ لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ کۆبووەوە، ئەمەش ڕێکارێکی تەقلیدییە لە ڕادەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵاتدا، کە ترەمپ خۆی چوار ساڵ لەمەوبەر ڕەتیکردەوە بەشداری تێدا بکات.

بۆ ترەمپ، گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی سەرسوڕهێنەرە، دوای ئەوەی نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر جێی هێشت، وەک سەرکردەیەکی لاواز و دۆڕاوی سیاسی، دوای هێرشەکەی 6ـی کانوونی دووەمی 2021 بۆ سەر بینای کاپیتوڵ، بەڵام ئێستا خۆی ئامادە دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ دەسەڵات.

پێشتریش ڕۆژی چوارشەممە، ترەمپ باسی لە گریمانەی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ خولی سێیەم کرد، هەرچەندە دەستوور ڕێگری لێدەکات لەوەی ئەو کارە بکات.

جێگای سەرنجە، بەپێی هەمواری بیست و دووهەمی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هیچ کەسێک لە دوو خول زیاتر وەک سەرۆک کۆمار ناتوانێت بەردەوامبێت و ڕێگری لە کاندیدبوونی دەگیرێت.

سودانی و بافڵ تاڵەبانی تاوتوێی پرسی مووچەیان کرد
پێت سودانی و بافڵ تاڵەبانی تاوتوێی پرسی مووچەیان کرد
بڕیاری سودانی بۆ مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 ئاشكراكرا
دوات بڕیاری سودانی بۆ مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 ئاشكراكرا
پەیوەنیدر