سودانی لەسەر مەزاری مام جەلال چی نووسی؟



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەردانەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی بۆ سلێمانی، سەردانی مەزاری مام جەلالی لە دەباشان کرد و لە دەفتەری یاداشتەکانی مەزارەکەدا نووسی: “هیوای گەورەمان هەیە کوڕەکانی مام جەلال لەسەر رێبازەکەی ئەو بڕۆن”.

محەمەد شیاع سودانی لە دەفتەری یاداشتەكانی سەر مەزاری مام جەلال نووسیویەتی، “رۆژی 13/11/2024 جێگەی شانازی بوو سەردانی مەزاری سەرۆکی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانیم کرد، خودای گەورە لێی خۆشبێت، یادی رەمزێکی نیشتمانیی خەباتگێڕ دژی دیکتاتۆرییەت دەکەینەوە، کە رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە پرۆسەی بونیادنانی پرۆسەی سیاسیی عێراق لە دوای ساڵی 2003”.

نووسیویشیەتی، “لێرەدا پێویستە وانە لە ژیانی کۆچکردوو و خەباتگێڕ وەربگرین، کە زۆر سووربوو لەسەر یەکڕیزی و پێشخستنی بەرژەوەندیی باڵا و ڕۆڵی بۆ خزمەتکردنی هەموو گەلی عێراق بە سەرجەم پێکهاتە و تاییفەکانەوە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “رەحمەت و ئارامی بۆ رۆحی و هیوای گەورەمان هەیە بە کوڕەکانی و هاوڕێکانی لەسەر رێبازی ئەو بڕۆن”.

بڕیاری سودانی بۆ مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 ئاشكراكرا
پێت بڕیاری سودانی بۆ مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 ئاشكراكرا
عێراق بۆ هەناردە و داهاتی نەوتی هەرێم بڕیاریدا
دوات عێراق بۆ هەناردە و داهاتی نەوتی هەرێم بڕیاریدا
پەیوەنیدر