دراوی ئەلکترۆنی بیتکۆین 90 هەزار دۆلاری تێپەڕاند و بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی دراوی بیتکۆین گەیشتە بەرزترین ئاست و ٩٠ هەزار دۆلاری تێپەڕاند.
هاوکات بەپێی داتاکان تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆئەوەی ڕێگە لە بەرزبوونەوەی بەهای ئەو دراوە ئەلکترۆنییە بگیرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا چاوەڕوان دەکرا نرخی بیتکۆین زیاتر بەرزبێتەوە، چونکە ترەمپ پاڵپشتی دراوە کریپتۆکان دەکات.
بیتکۆین بووە گەورەترین دراوی کریپتۆ لە جیهاندا کە بەرزترین نرخی تۆمارکردووە و گەیشتە 91 هەزار و 500 دۆلار کە بەرزترین ئاستە تا ئێستا.