حزبە کوردستانییەکان لە کەرکووک داوا لە خەڵکی رەسەنی ناوچە کوردستانییەکان دەکەن لە رۆژی سەرژمێری گشتیی لە زێدی خۆیان بن.
پارتی دیموکراتی کوردستان داوایەکی ئاڕاستەی حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک کردبوو بۆ کۆبوونەوەیەک لەسەر پرسی سەرژمێری گشتی لە عێراق و ناوچە جێناکۆکەکان و سنووری ماددەی 140.
ئهمڕۆ چوارشهممه 13ـی تشرینی دووەم، حزب و لایەنە سیاسییە كوردستانیەكان تایبەت بە پرسی سەرژمێری لە بارەگای لقی سێی پارتی لە كەركووك کۆبوونەوە، و هەڵوێست و یەکریزییان لەسەر پری سەرژمیری تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاخەوان عهبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرهوهی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی یەکەمی حزبە کوردستانیەکانیش لە کەرکوک ئامادەبوون، و پرسی سەرژمێری بە وردی تاوتوێ کرا، پاسان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند خاڵێکیان خستەڕوو کە ئەمانەن:
1- هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە تایبەتمەندەکانی تایبەت بە پرسی سەرژمێری بەرز نرخێندرا، هاوکات داواکرا کاری زیاتر بکەن بۆ سەرخستنی پرۆسەکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
2- کۆبوونەوە داوای لە هاووڵاتیانی لە پارێزگای کەرکووک کرد کە لە هەر شوێنێکن لە ڕۆژانی سەرژمێری بگەڕێنەوە پارێزگای کەرکووک و بەشداری لە پرۆسەکە بکەن.
3- کۆبوونەوە جەختی کردەوە کە پێویستە سەرژمێرییەکی پاک و بێگەرد بەپێی دەستور و یاسا بەرکارەکان و تەواوی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ تایبەت بە پرۆسەی سەرژمێریی لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وەک خۆی ئەنجام بدرێت، لەپێناو پاراستنی مافی پێکهاتە ڕەسەنەکانی پارێزگای کەرکووک.