مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێك ئاڕاستەی سودانی دەكەن



لەگەڵ گەیشتنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەولێر و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و دوای ئەوەش، كە ڕاگەیەنرا سەردانی سلێمانی بكات، دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێیان بڵاوكردەوە و داوای لێدەكەن تەوتینی مووچە بكات.

نوێنەرانی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی چاوەڕوانبووین مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم تەوتین بکرێت.

ڕاشیانگەیاند، داواکارین مووچەکانمان لە بانکی ڕەشید و ڕافیدەین تەوتین بکرێت و ڕاستەوخۆ بگاتە دەستمان، حکومەتی هەرێم هیچ ڕۆڵێکی لە دابەشکردنی مووچەدا نەبێت”.

دەشڵێن: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئومێدی گەڕاندەوە بۆ خەڵكی هەرێم، بەڵام نەرمی و چاوپۆشی كردنی ئێوە لە حكومەت و دارایی هەرێم دەیان كێشەی دیكەی خوڵقاندووە.

حزبە کوردییەکان لە کەرکوک داوایەک لە خەڵک دەکەن
پێت حزبە کوردییەکان لە کەرکوک داوایەک لە خەڵک دەکەن
عەلی باپیر بۆ سودانی: پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەكەین بۆ تەوتینی مووچە
دوات عەلی باپیر بۆ سودانی: پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەكەین بۆ تەوتینی مووچە
پەیوەنیدر