هەمیشە گوێمان لە ددانی ژیری بووە و دەرکەوتنی بە گەورەبوونەوە دەبەستیتەوە، بەڵام ئایا دەزانی ئەم تەمەنە لە ڕاستیدا کەی دەردەکەوێت؟ ئایا پێویستی بە لابردن یان دەرهێنان هەیە؟
ددانی ژیری چییە؟
کۆمەڵە ددانێکە کە بە ددانی سێیەم ناسراوە، دەکەوێتە چینەکانی سەرەوە و خوارەوەی چەناگە.
پێی دەوترێت ددانی ژیری( عاقڵی ) چونکە بەزۆری لە نێوان تەمەنی ١٧ بۆ ٢١ ساڵیدا دەردەکەوێت، واتە کاتێک مرۆڤ ئەو عەقڵ و ژیریەی بەدەستهێنابێت کە پێویستە بۆ بەردەوامبوون لە ژیانیدا.
هۆکارەکانی دەرکەوتنی ددانی ژیری
بەزۆری ددانی ژیری لە نێوان تەمەنی ١٥ بۆ ٢٥ ساڵیدا دەست بە دەرکەوتن دەکات، لە کاتێکدا ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٣٠ ساڵ زیاترە، ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەک نابنەوە کە پێویستی بە دەرهێنانی ددانی ژیری هەبێت.
دیارترین هۆکارەکانی دەرکەوتنی ددانی ژیری بریتین لە:
- نەبوونی شوێن: هەندێک جار ددانی ژیری لە بەشێکی پووکەوە دەردەچێت، چونکە شوێنی پێویست نییە بۆ دەرهاتنی، ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەکردنی شانەکانی پووک لە دەوروبەری و ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی پووک زیاد دەکات.
- ئاراستەیەکی هەڵە:
هەندێک جار ددانی ژیری بەشێوەیەکی خوار یان بە ئاڕاستەیەکی لار و هەڵە دەردەکەوێت.
- قەبارەی بچوکی چەناگە:
هەندێک کەس بەدەست قەبارەی بچوکی چەناگە دەناڵێنن، بەمەش نەبوونی شوێنی پێویست بۆ دەرکەوتنی ددانی ژیری، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە لە چەناگەدا جێگیر بێت و نەتوانێت بچێتە ناو پووکەوە.
- دەرکەوتنی لە پشت دەمەوە:
لەوانەیە ددانی ژیری لە ناوچەی پشتەوەی ددانەکان دەربکەوێت، ئەمەش وا دەکات گەیشتن پێی قورس بێت بە مەبەستی پاککردنەوەی.
- دەرکەوتنی کیس:
لەوانەیە کیس پەیوەندی بە ددانی ژیریەوە هەبێت کاتێک دەربکەوێت.
نیشانەکانی کێشەی ددانی ژیری:
ئەگەر تووشی کێشەی ددانی ژیری بوویت، هەست بەم نیشانانە دەکەیت:
- ئازارێکی زۆر یان ڕەقبوونی چەناگە لە ناوچەی دەوروبەری دەرکەوتنی ددانی ژیری بە تایبەتی.
- خوران کە ئازاری لەگەڵدایە لە ئەنجامی هاتنی ددانی ژیری بە شێوەیەکی هەڵە.
- ئاوسانی شوێنەکە بەهۆی گەشەکردنی شانەکانی پووک لە دەوری ددانی ژیری.
- قەرەباڵغبوونی ددانەکان بەهۆی نەبوونی شوێنێکی گەورە بۆ دەرکەوتنی ددانی ژیری.
- خراپبوونی ددان و هەوکردنی پووک ئەگەر ددانی ژیری لە پشتی دەمەوە دەرکەوت و گەیشتن پێی ئەستەمە بە مەبەستی پاککردنەوەی.
ئایا پێویستە ددانی ژیری لاببرێت؟
بۆچوونی پزیشکی ددان و پزیشکی پسپۆڕ جیاوازە سەبارەت بە پێویستی دەرهێنانی ددانی ژیری، هەندێک پێیان وایە لابردنی دەبێت پێش تەمەنی بیست ساڵی ئەنجام بدرێت، چونکە ئەو کارە لەگەڵ تەمەندا قورستر دەبێت.
هەندێکی تر پێشنیاری لابردنی ددانی ژیری دەکەن ئەگەر کێشەیەک پەیوەندی بە دەرکەوتنەکەیەوە هەبێت، بەتایبەتی لە سەرووی تەمەنی سی ساڵەوە، بۆیە ڕاوێژکردن بە پزیشک هەنگاوێکی پێویستە لەو ڕووەوە، ئامۆژگاری خێرا بۆ نەهێشتنی ئازاری ددانی ژیری تاوەکو لادەبرێت.
ئازاری ددانی ژیری دەتوانرێت بەم شێوەیە کەم بکرێتەوە:
- بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خولەک پاکەتێکی سەهۆڵ لەسەر ڕوومەت دابنێ و دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی سەرچاوەی گەرمی بەرز.
- بەکارهێنانی ئاو خوێ بۆ غەرغەرە هەر دوو بۆ سێ کاتژمێر جارێک.
- بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن، بێگومان دوای ڕاوێژکردن بە پزیشک.