ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی ئاشکرا کرا



سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومەتی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ به‌غداد کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و لە کۆبوونەوەيه‌كدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومەتی هەرێمى كوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر ـ به‌غداد، هەروەها بارودۆخی وڵات و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تاوتوێ کران.

سوودانی، پیرۆزبایی لە هەرێمى كوردستان کرد بۆ سەرکەوتنى هەڵبژاردنی پەرلەمان و ستایشی بەشداريی بەرفراوانی هاووڵاتیانی هه‌رێمى كوردستانی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا كرد کە نیشانەی هۆشیاريی سیاسيی گەلی کوردستان و پابەندبوونيه‌تی بە پرۆسەی دیموکراسییەوه‌.

هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگيی بەهێزکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگيی هاوبەش و پێویستيی چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدادیان لە ڕێگەی دیالۆگی بیناتنەر و پابەندبوون بە دەستووری عێراقه‌وه‌، کردەوە. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون لەسەر گرنگيی بەردەوامبوونی گفتوگۆ بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانى نێوانيان.

لاى خۆیەوە، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان ستایشی پشتگیريی سەرۆک وەزیران سوودانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقی کرد بۆ سه‌رخستنى هەڵبژاردن و جەختی لەسەر گرنگيی بەهێزکردنی هاوکاريی نێوان هەولێر و به‌غدادد لە قۆناغی داهاتوودا کردەوە.

لە ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق تاوتوێ کران. له‌مباره‌يه‌وه‌ هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستيی دوورخستنەوەی وڵات لە لێكه‌وته‌كانى ململانێی هەرێمی و کاری هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.

پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و چۆنیەتيی پەرەپێدانیان، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەردوولا، ئاماده‌ى بوون.

بێستون فایەق: بافڵ تاڵەبانی بە پڕۆژەوە لەگەڵ سودانی کۆدەبێتەوە
پێت بێستون فایەق: بافڵ تاڵەبانی بە پڕۆژەوە لەگەڵ سودانی کۆدەبێتەوە
سەرجەم خاوەنی مۆلیدەکانی چەمچەماڵ دەستگیرکران
دوات سەرجەم خاوەنی مۆلیدەکانی چەمچەماڵ دەستگیرکران
پەیوەنیدر