پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی هەنگاوەکانی تەوتینی مووچە دەکات و دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ هەرێم ئەو پرسە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم باس دەکات.
کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: “هەفتەی رابردوو، کە وەک شاندی یەکێتی (د. خالد شوانی، د. نەرمین مەعروف، کاروان یاروەیس) کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووینەوەو لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی بۆ تەوتین گفتوگۆمان کرد”.
باسی لەوەشکردووە: “یاداشتی فراکسیۆنی یەکێتی و ئیمزای سەرۆکی چوار فراکسیۆنی کوردستانی و 138 پەرلەمانتاری عێراقمان پێشکەشکرد، بەڵێنیدا لەژێر رۆشنایی ئەو یاداشتەو ئیمزای پەرلەمانتاران و پێداگری یەکێتی، لەگەڵ حکومەتی هەرێم قسەی جدی بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە”.
کاروان یاروەیس، ئەوەشی وتووە: “بنەمای سەرەکی تەوتین ئارەزوومەندانەیە نەک ناچاری، وەک چۆن بنەمای سەرەکی بانک متمانەیە لەنێوان بانک و هاووڵاتی، بۆیە پێویستە تەوتین ئارەزوومەندانە بێت زیاتر لە بژاردەیەک هەبێت تا مووچەخۆر هەڵیبژێرێ”.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی باسکردووە: سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵدەدات لەبارەی تەوتینەوە بگەن بە چارەسەرێک، کە هەموولایەک رازی ببن و پێچەوانەی بڕیاری دادگاش نەبێت.
دەشڵێت: “یەکێک تر لەو پرسانە کە گفتوگۆی جدی دەوێت، ئەوەیە کە بڕی دیاریکراو بۆ مووچەی هەرێم لە بودجە (ئینفاقی فیعلی) تێپەراندووە، هەرچەندە لەرووی یاساییەوە رای تر هەیە و پێیوایە نەخێر کێشەی نیە”.
ئەوەشی وتووە: “کردنەوەی گرێی کوێرەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەتوانێ هاوکاری باشتربوونی باری دارایی بێت بۆ هەردوو حکومەت”.
دەقی راگەیەندراوەکەی کاروان یاروەیس:
هەفتەی رابوردو، کە وەک وەفدی یەکێتی (د.خالد شوانی، د. نەرمین مەعروف، کاروان یاروەیس) کە لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووینەوەو لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی بۆ تەوتین گفتوگۆمان کرد، یاداشتی فراکسیۆنی یەکێتی و ئیمزای سەرۆکی چوار فراکسیۆنی کوردستانی و 138 پەرلەمانتاری عێراقمان پێشکەشکرد، بەڵێنیدا لەژێر رۆشنایی ئەو یاداشتەو ئیمزای پەرلەمانتاران و پێداگری یەکێتی، لەگەڵ حکومەتی هەرێم قسەی جدی بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
بنەمای سەرەکی تەوتین ئارەزوومەندانەیە نەک ناچاری، وەک چۆن بنەمای سەرەکی بانک متمانەیە لەنێوان بانک و هاوڵاتی. بۆیە پێویستە تەوتین ئارەزوومەندانە بێت زیاتر لە بژاردەیەک هەبێت تا مووچەخۆر هەڵیبژێرێ.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵدەدات لەبارەئ تەوتینەوە بگەن بە چارەسەرێک، کە هەموولایەک رازی ببن و پيچەوانەی بڕیاری دادگاش نەبێت.
یەکێک تر لەو پرسانە کە گفتوگۆی جدی ئەوێت، ئەوەیە کە بڕی دیاریکراو بۆ مووچەی هەرێم لە بودجە (ئینفاقی فیعلی) تێپەراندووە، هەرچەندە لەرووی یاساییەوە رای تر هەیە و پێیوایە نەخێر کێشەی نیە.
کردنەوەی گرێی کوێرەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەتوانێ هاوکاری باشتربوونی باری دارایی بێت بۆ هەردوو حکومەت.
خاڵی گرنگ، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتە لەهەرێم، هەرچی زوو هەنگاوەکانی دەست پێی بکات باشترە، هەم بۆ دۆخی کوردستان و هەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش لەگەڵ حکومەتی فیدرالی، هەڵبەتە بنەمای سەرەکی بۆ دانوستاندنەکان بۆ پێکهێنانی کابینە راشکاوییە، پەند لە کێشە و کەموکورتیەکانی رابوردو وەربگیرێ و دووبارە نەبنەوە.
پێچەوانەوەی ئەوانەی پێش خۆی، سودانی دەیەوێ بەشێک بێت لە چارەسەر هەم لە چارەسەرکردبی کێشەکانی حکومەتی فیدرال و هەرێم، هەمیش لە نزیکردنەوەی لایەنە براوەکانی هەرێم بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەواقعیش ئەمەی کردوە.
گرنگە لایەنەکانی هەرێمیش بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن لەگەڵ سەردانەکەی سودانی، لەسلێمانی دەتوانرێ راشکاوانە لەگەڵ سودانی گفتوگۆ بکەن لەبارەی تەوتین، بۆئەوەی بڕیاری کۆتایی لەم بارەیەوە بدرێ.
کاروان یاروەیس