مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە: “خۆشحاڵم بە سەردانی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان”.
باسی لەوەشکردووە: “بابەتی گرنگی پەیوەندیدار بە شایستە داراییەکانی هەرێم و سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ئاسایش و وزە و بەرەوپێشچوونی ئابووری هەن کە گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین”.
کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.