دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، پیت هێگسێسی ئەفسەری پێشووی پاسەوانی نیشتمانی ئەمریکا و پێشکەشکاری کەناڵی فۆکس نیوزی کاندید کرد بۆ ئەوەی وەک وەزیری بەرگریی لە ئیدارەکەیدا کاربکات.
ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: “کاندیدکردنی پیت بۆ پۆستێکی وا، هۆشداریی دانە بە دوژمنانی ئەمریکا، کە هێزی سەربازیمان جارێکی دیکە گەشە دەکات، ئەمریکاش هەرگیز پاشەکشە ناکات.”
ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا وتی: شانازی دەکەم کە ڕایدەگەیەنم؛ پیت هێگسێسم کاندید کردووە بۆ ئەوەی لە حکومەتەکەمدا وەک وەزیری بەرگریی خزمەت بکات، پیت هەموو ژیانی لە شەڕکردن بۆ وڵات بەسەر بردووە.”
پیت هێگسێس کێیە؟
تەمەنی 44 ساڵە.
دەرچووی زانکۆی پرینستۆنە و بڕوانامەی خوێندنی باڵای لە زانکۆی هارڤارد وەرگرتووە.
سەربازێکی دێرینە لە سوپای ئەمریکا و خزمەتی سەربازی لە دورگەی گوانتانامۆ، عێراق و ئەفغانستان ئەنجامداوە.
لە سوپادا پلەی ئەفسەری هەبووە بە دوو ئەستێرەی برۆنز.
بۆ ماوەی ٨ ساڵ بێژەر بووە لەکەناڵی فۆکس نیوز.
وەک هاوکارێک لە بەرنامەی “فۆکس و هاوڕێیان” کاریکردووە.
هاوڕێیەتی لەگەڵ ترەمپ بۆ کاتی دەرکەوتنی چەندین جارەی ترەمپ وەک میوان لە بەرنامەکەدا پەرەی سەند.
کتێبی “جەنگی جەنگاوەران”ی نووسیوە، کە لە لیستی کتێبە پڕفرۆشەکانی نیویۆرک تایمزدا بووە.