سوودانی بۆ ئەم بابەتانە دێتە هەرێمی کوردستان



سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەولێر و سلێمانی چەند تەوەرێکی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی تاوتوێ دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبیدا پرسی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم، مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوت و سەرژمێری گشتی تاوتوێ بکات.

دواتر سوودانی بە هەمان ئەو دۆسێیانەوە دەچێتە سلێمانی و لە دەباشان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە تائێستا چەندین دۆسیەی چارەسەرنەکراو لە نێوان هەولێر و بەغدا ماونەتەوە، دیارترینیشیان پرسی نەوت و بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
پێت نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
 شارەزایەکی کەشناسی: سێ رۆژ باران دەبارێت
دوات  شارەزایەکی کەشناسی: سێ رۆژ باران دەبارێت
پەیوەنیدر