دەیان وانەبێژی لادراو کران بە گرێبەست



نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ دامەزراندنی دەیان مامۆستای وانەبێژی لادراو ڕادەگەیەنێت.

عەلی ڕەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم بڵاویکردەوە، دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر بڕیاری بە گرێبەستبوون بۆ زیاتر لە 30ی مامۆستای وانەبێژی لادراو دەركرا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو مامۆستایانەی کە لادرابوون لە پەروەردەی سێمێل وەک مامۆستای گرێبەست فەرمانیان بۆ دەرکرا و دەستبەکاربوون.

جێی باسە ئەمساڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بریاریدا بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی پەروەردە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم مووچەکانیان دابیندەکرێت.

مووچەی ژمارەیەكی زۆری مووچەخۆران ڕاگیرا
پێت مووچەی ژمارەیەكی زۆری مووچەخۆران ڕاگیرا
قوباد تاڵەبانی: کورد هەرگیز دۆستە راستەقینەکانی لە یاد ناکات
دوات قوباد تاڵەبانی: کورد هەرگیز دۆستە راستەقینەکانی لە یاد ناکات
پەیوەنیدر