ڕاوێژكارێكی محەمەد شیاع سودانی ئاشكرای دەكات، كە مووچەی زیاتر لە 5 هەزار كەس لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی ڕاگیراوە.
سەنا موسەوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری چاودێری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندووە، مووچەی پێنج هەزار و 200 کەس لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ڕاگیراوە بەهۆی ئەوەی ناویان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا هەبووە و تۆمارکراون.
ڕاشیگەیاندووە، لە هەردوو کەرتی حکومی و تایبەت دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەیە و پێویستە هۆشیاری و ڕێنمایی زیاتر بە کرێکارانی کەرتی تایبەت بدرێت بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی خۆیان تۆماربکەن.
وتوشیەتی، “تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی مووچەیەکی هەمیشەیی نییە، بەڵکو هاوکارییە، ئەگەر گەنجێک کاری بۆ بدۆزرێتەوە و ڕەتیبکاتەوە، مووچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتییەکەی دەبڕدرێت”.