پێشبینیکارێکی کەشناسی هۆشداری بە شۆفێران دەدات و دەڵێت” ئەمشەو تەم دەبێت و وریابن”.
ئەمڕۆ 12ـی تشرینی دووەم محەمەد کەلاری شارەزای کەشناسی بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، به‌هۆی بونی رێژه‌یه‌كی زۆر شێ له‌ناوچه‌كانمان پێش نیوه‌شه‌وی ئه‌مشه‌وو تا كاتژمێر ٦ ی به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌مه ئه‌گه‌ری ته‌م و مژ هه‌یه له ( گه‌رمیان-سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه-ده‌شتی هه‌ولێر ) ئاستی بینین كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی چڕی تەمەکەوە ئاستیبینین زۆر کەمدەبێتەوە و داواكارم له شۆفێران زۆر ئاگاداربن و پاپه‌ند بن به‌رێنمایه‌كانی هاتووچۆوە.
جێی باسە هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە عێراق و هەرێم کرد و لەهەندێک ناوچە بووەهۆی دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو، هاوکات پێشبینیش دەکرێت هافتەی داهاتوو شەپۆلێکی تری باران عێراق و هەرێم بگرێتەوە.