لاهور شێخ جەنگی: دەنگی بەرەی گەل زۆر گەورەترە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە



سەرۆكی بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت، بەرەی گەل بەردەوام دەبێت لەو بەرنامە فراوانەی هەیەتی بۆ خزمەتكردنی خەڵك و بەهێزكردنی بنەماكانی دیموكراسی و دەشڵێت: سەنگ و دەنگ و پشتیوانی جەماوەری بەرەی گەل زۆر گەورەترە لە ئەنجامی هەڵبژاردنە دیزانكراوەكە.

ئەمرۆ لە شاری سلێمانی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل پێشوازی لە رادو بوتوم، بەرپرسی نوێی نوسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتیی ئەورووپا لە هەولێر و شاندی یاوەری، كە پێكهاتبوو لە دەیڤید هیلی، جێگری بالیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق و لێنارت دێریدەر، بەرپرسی بەشی هاوكاری، كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی، لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا دەربارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ٢٠ ی ئۆكتۆبەر، بەتایبەت ئەو ساختەكارییە گەورەیە و ئەو دیزاینە پێشوەختە هەرێمایەتییەی بۆ هەردوو حزبی دەسەڵات وهەندێك لایەنی تر ئامادەكرابوو بۆ لەكەداركردنی پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی و ناوبانگی هەرێمی كوردستان.

لاهور شێخ جەنگی دەڵێت: ئاماژەمان بە نیگەرانی و هەڵوەستەی زۆرینەی لایەنە سیاسیەكانی دەرەوەی دەسەڵات كرد بەرامبەر بەو ساختەكارییانەی ئەنجامدراوە، لەو سۆنگەیەشەوە باسمان لە هەوڵ و هەنگاوەكان كرد بۆ داكۆكیكردن و پارێزگاری كردن لە ئیرادەی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاند، سەنگ و دەنگ و پشتیوانی جەماوەری بەرەی گەل زۆر گەورە و فراوانترە لەو ئەنجامانەی لەم هەڵبژاردنە دیزاینكراوەدا دیاریكراوە.

دەشڵێت: بەرەی گەل بەردەوام دەبێت لەو بەرنامە فراوانەی هەیەتی بۆ خزمەتكردنی خەڵك و بەهێزكردنی بنەماكانی دیموكراسی و پاراستنی مافەكانی خەڵكی كوردستان و گەڕانەوەی شەرعیەت بۆ دامەزراوەكانی هەرێم.

هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
پێت هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
بڕیارێكی نوێ‌ بۆ گواستنەوەی خوێندكاران دەركرا
دوات بڕیارێكی نوێ‌ بۆ گواستنەوەی خوێندكاران دەركرا
پەیوەنیدر