قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێكاری نوێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران ده‌گرنه‌به‌ر و له‌مه‌ودوا دایكان و باوكان و مامۆستایان له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌كانیانه‌وه ده‌توانن ئاگاداری چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران بن.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌مڕۆ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای سلێمانی و به‌ڕێوبه‌ری گواستنه‌وه و چاودێری بازرگانی و نوێنه‌ری ئاسایش و هاتوچۆ و لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان كۆبوه‌وه.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ورده‌كاری گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له‌ماڵه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و به‌پێچه‌وانه‌وه باسكرا، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دایك و باوكی خوێندكاران و كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كان و چۆنێتی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
ئاەوەش ئاشكراكرا، بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك له نوێنه‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكبهێنرێت بۆ پێداچوونه‌وه به رێنماییه‌كان و هاماهه‌نگی زیاتری نێوان كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه و خوێندنگاكان و دایك و باوكی خوێندكاران.
له به‌شێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌چۆنێتی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا كرا بۆ ئاسانكاری پرۆسه‌كه و پێشنیاركرا له‌ڕێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنێكه‌وه له‌ناو مۆبایلدا دایكان و باوكان و ئیداری خوێندنگاكان ئاگاداری كات و چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاره‌كان بن.
له‌ڕێگه‌ی داتاشۆوه ورده‌كاری به‌كارهێنانی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه و سووده‌كانی خرانه‌ڕو، كه به‌شێكی كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌كات و مامۆستایان و دایك و باوكانیش له سه‌لامه‌تی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاره‌كان دڵنیا ده‌بنه‌وه.