ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی یەكسان بۆ گشت دەرچووە دانەمەزراوەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان، ژمارەیەك فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ (7 پسپۆڕی) دادەمەزرێن و دەشڵێت: دوا وادە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم 19ی ئەم مانگە دەبێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2024، ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە پێناو ڕەخساندنی هەلی یەكسان بۆ گشت دەرچووە دانەمەزراوەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان، لە ئیدارەكەدا ژمارەیەك فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن.
دامەزراندنەكە ئەم پسپۆرییانە دەگرێتەوە: ژمێریاری – كارگێری – كۆمپیوتەر – یاسا – پەیوەندیە نێودەوڵەتییەكان – كۆلێژی زمان/ئینگلیزی(وەرگێڕ)، ڕاگەیاندن.
مەرجەكانی وەرگرتنی پێشكەشكاران بۆ دامەزراندن وەكو فەرمانبەری گرێبەست بۆ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و هەردوو قایمقامییەتی قەزای (ڕانیە – پشدەر ) و تەواوی ناحیەكانیان:
1-پێویستە پێشكەشكار حوكم نەدرابێت بە سزای تاوانی كەتنی ئابڕووبەر (مخلە بالشرف).
2-لەكاتی پڕكردنەوەی فۆڕمەكەدا بە هیچ شێوەیەك دوو كەس لە خێزانێكدا دانامەزرێت.
3- بە هەر بڕوانامەیەك دابمەزرێت دەبێت بەڵێن بدات دوای دامەزراندن داوای گۆڕینی بڕوانامە نەكات كە ناوبراو بڕوانامەی بەرزتری هەبێت لەو بڕوانامەی كە پێی دادەمەزرێت سەرەتا.
4-پێویستە داواكار بە فیعلی نیشتەجێی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین بێت و كارتی زانیاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین بێت .
5-سەرجەم ئەو كەسانەی كە ناویان دەردەچێت لە خاڵبەندی پسپۆڕی خۆی دەبێت ناوبراو نیشتەجێی ناوەندی قەزا یان ناحیەكانی خۆیان بێت بەپێی ئەو میلاكەی كە داواكراوە بۆیان.
6-پێشكەشكار بۆی هەیە تەنها یەك پسپۆری لە فۆڕمی دامەزراندن هەڵبژێرێت، بە پێچەوانەوە ناردنی زیاتر لە یەك فۆڕم لە لایەن داواكارەوە دەبێتە هۆی پوچەڵكرنەوەی فۆرمەكەی .
7-ساڵانە گرێبەستەكەی نوێ دەكرێتەوە لە حاڵەتی جێبەجێنەكردنی ئەركەكانیدا لایەنی پەیوەندیدار دەتوانێت گرێبەستەكەی بۆ نوێ نەكاتەوە هەڵیبوەشێنتەوە.
8- نابێت پێشكەشكار هیچ مووچەیەكی تری هەبێت لە دامودەزگاكانی حكوومەت.
9- ئەو كەسانەی كە ناویان دەردەچێت لە خاڵبەندیەكان مەرج نییە وەربگیرێن تاكوو دوای چاوپێكەوتن و تاقیكردنەوە و ووردبینیكردنی سەرجەم بەڵگەنامە پێشكەشكراوەكانی ناوبراو.
10- لە كاتی چاوپێكەوتندا پێویستە وێنەیەك لە (بڕوانامە ،كارتی زانیاری، ناسنامەی خێزان و منداڵ، پشگیری ئەو فەرمانگەیەی كاری لێكردووە ، ناسنامەی شەهید ) لەگەل چاپە ڕەسەنەكان بهێنێت .
11-دوای دەرچوونی ناوی كەسی پێشكەشكار (ئاگاداری بەرێزتان دەكەینەوە لیژنەیەكی تایبەتمەند هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنی تواناو شارەزایی و پسپۆری كەسی دەرچوو لەم پسپۆریانە (ژمێریاری – كارگێری – كۆمپیوتەر – یاسا – پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان – كۆلێژی زمان/ئینگلیزی(وەرگێڕ)).
12-ئەو كەسانەی ناویان دەردەچێت لە كێبڕكێكە, دەبێت بەڵێننامەی ( دادنووس ) بهێنێت كە تا ماوەی پێنج ساڵ بە هیچ شێوەیەك داوای گواستنەوەی ڕاژەی نەكات لەو شوێنەی دامەزراوە بۆ شوێنێكی تر.
13- دەرچوانی بەشی كۆمپیوتەر دەكەونە كێبڕكێی خاڵبەندی لە سنووری ناحیەكەی خۆی چونكە مەرجە دەبێت دانیشتووی سەنتەری ناحیەكە بێت یان دانشتووی گوندەكانی هەمان ناحیە بێت كە بۆی دادەمەزرێت بەرزترین خاڵ چانسی دامەزراندنی دەبێت.
دوا كات بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم: 19\11\2024 دەبێت.