بەكارهێنانی مۆبایل لە هێزە ئەمنییەكان قەدەغە كرا



بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق، بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی دەوامی فەرمیدا لە هێزە ئەمنییەكان قەدەغەكرا.

عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە فەرمانێكی وزاریدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەكارهێنانی مۆبایل لەلایەن سەرجەم كارمەندان و ئەفسەرانی خوار پلەی ڕائید، لەكاتی دەوامی فەرمیدا قەدەغەیە.

بەپێی بڕیارەكە، هەر كارمەندێكی ئەمنی پابەندنەبێت، یەك مانگ لەناو فەرمانگەكەی زیندانی دەكرێت، ئەگەر دواتریش هەر پابەندنەبوو دەدرێتە دادگای تایبەتمەند.
سەبارەت بە كارمەندانی مەدەنی ناو وەزارەتەكە، لە بڕیارەكەدا هاتووە، “پێویستە پابەندبن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێكاریی یاسایی دەبنەوە”.

هەلی دامەزراندن بە گرێبەست بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیەنرا
پێت هەلی دامەزراندن بە گرێبەست بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیەنرا
چۆن لە چاوپێکەوتنێکدا وادەکەیت کارت دەستبکەوێت؟
دوات چۆن لە چاوپێکەوتنێکدا وادەکەیت کارت دەستبکەوێت؟
پەیوەنیدر