بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی هەواڵی “دیارنەمانی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار” ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت دۆسیەکە لە دادگایە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەربارەی كەیسی دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “بابەتەكە هیچ پەیوەندی بە داهاتی كارەباوە نیە و هیچ بڕەپارەیەك لە داهاتی كارەبا نەدزراوە، تەنها كەیسێك لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان هەیە و بە بڕیاری دادوەر چەند فەرمانبەرێك بانگكراون بۆ لێكۆڵینەوە و یەك فەرمانبەر راگیراوە”.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە “لیژنەیەكی لیكۆڵینەوە پێكهێنراوە و وردبینی لە دۆسێكاندا دەكەن و تائیستا لێكۆڵینەوە و رێكارە یاساییەكان بەردەوامە و، چاوپۆشیش لە هیچ فەرمانبەرێك ناكرێت لەكەیسەكە تێوەگلابێت”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئێستا ئەم كەیسە ئاڕاستەی دادگای لێكۆڵینەوە كراوە و دادگا ئەو بابەتە یەكلادەكاتەوە، كە كێ تاوانبارە و كێش بێ تاوانە و دەڵێت: “بۆ هیچ كەس و لایەنێكی راگەیاندن نیە لە بری دادگا بڕیار بدات بەتۆمەتباركردنی بەڕێوەبەرایەتیەک و فەرمانبەرەكانی”.