هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە و نەوت دابەش دەکرێت



قایمقامیەتى قەزاى ڕانیە ڕایگەیاند، رۆژى پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە سنوورەکەیان نەوتى سپى دابەشدەکرێت.

قایمقامیەتى قەزاى ڕانیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە نەوتیان وەرنەگرتووە، پەیوەندی بە موختاری گەرەکەکەیانەوە بکەن و بەرمیلەکانیان لە شوێنێکی دیاریکراو کۆبکەنەوە بۆ ئەوەى نەوتیان پێبدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی ڕانیە، ڕۆژی پێنجشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2024، نەوت بۆ سنووری قەزای رانیە دێت و ئەو هاووڵاتیانەی بەهەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە نەوت وەربگرن، نەوتیان پێدەدرێت.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گەڕەکەکانی ناو قەزای چەمچەماڵ نەوتی سپی هاووڵاتییان دابەشبکرێت کە بڕی نەوتەکە 200 لیترە و بە 104 هەزار دینار بە هاووڵاتییان دەدرێت.

کارەبای سلێمانی لەسەر دیارنەمانی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار ڕوونکردنەوە دەدات
پێت کارەبای سلێمانی لەسەر دیارنەمانی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار ڕوونکردنەوە دەدات
ئەمریکا، لە سووریا دەمێنیتەوە و تورکیاش نیگەرانە
دوات ئەمریکا، لە سووریا دەمێنیتەوە و تورکیاش نیگەرانە
پەیوەنیدر